سۆران ڕه‌حیمی، بهنهدكراوی سیاسی خه‌ڵكی سه‌قز، له زیندانی نه‌غه‌ده تووشی شێرپه‌نجه‌ی میشك بووه و گیانی له مه‌ترسی دایه.
سۆران ڕه‌حیمی پێشتر به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم به ده ساڵ زیندان مه‌حكووم و یه‌ك ساڵ پاش ڕزگاربوونه‌ی له به‌ندیخانه بۆ جارێكی دیكه زیندانی كراوه. باوكی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه به ناوی حه‌یده‌ر ڕه‌حیمی به بیانووی ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم كوژراوه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سه‌ری ئه‌و به‌ندكراوه ماسیوه و عفوونت له لووتیه‌وه دێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام عه‌لی تالبی دادستان و قادری به‌یرامی قازی لقی ئیجرای ئه‌حكامی نه‌غه‌ده، ڕێگه ناده‌ن سۆران بچێته مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی و سۆرانیان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه.