دۆخی خراپی ته‌ندرووستی عه‌باس واحدیان شاهروودی له‌ زیندانی مه‌شهه‌د

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌ پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دۆخی ته‌ندرووستیعه‌باس واحدیان شاهرودی، چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیان و به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانیوه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د، تێك چووه‌ و پێویستی به‌ ده‌رمان له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه‌.

٢٧ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٩٨ی هه‌تاوی، عه‌باس واحدیان شاهڕوودی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی، له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٧ مانگ ئه‌شكه‌نجه‌، ڕه‌وانه‌ی زیندانیوه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د كرا. ئه‌و چالاكه‌ سنفییه‌ له‌ لایه‌ن دادگای ئینقلابی مه‌شهه‌ده‌وه‌ به‌ تۆمه‌تیبێڕێزی به‌ ڕێبه‌ری،ته‌بلیغ دژی نیزام،هاوكاری له‌گه‌ڵ گروپه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم،تێكدانی بیروڕای گشتیوتێكدانی ئه‌منیه‌تی گشتی، به ٢١ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. ناوبراو له‌ زیندان دا تووشی چه‌ند جۆر نه‌خۆشی بووه‌  و پێویستی به‌ ده‌رمان له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی مه‌شهه‌د ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌یان له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net