موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین كه پانزه‌هه‌مین ساڵی به‌ندكرانی تێپه‌ڕ ده‌كات، تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی سه‌خت بووه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له‌گه‌ڵ ناردنی بۆ مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی دژایه‌تی ده‌كه‌ن.
موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به بۆنه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ختی هێزه‌كانی ڕژیم تووشی نه‌خۆشیه‌كانی فه‌تق، دیافراگم، ته‌نگی كاناڵی نۆخاع، عفوونه‌تی میزه‌ڵان و شێرپه‌نجه‌ی ئه‌سناعه‌شه‌ر بووه و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره. هه‌ر چه‌ند پزیشكان سه‌باره‌ت به دۆخی خراپی ته‌ندرووستی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه هۆشداریان به به‌رپرسانی قه‌زایی كۆماری ئیسلامی داوه و ڕایانگه‌یاندووه كه موته‌لیب نابێت له به‌ندیخانه‌دا بمێنێته‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و دادستانی ئێڤین له‌گه‌ڵ پێدانی مههرهخسی ده‌رمانی به ناوبراو وێڕای دانانی وه‌سیقه‌ی قورس دژایه‌تی ده‌كه‌ن.