19
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی هاومیهه‌ن، به‌هۆی گرانی نرخی ده‌رمانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، بنه‌ماڵه‌ی تووشبووان به نائومێدییه‌وه چاوه‌ڕوانی مه‌رگی ئازیزانیانن.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی پاڵپشتی له منداڵانی تووشبووی شێرپه‌نجه ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: به‌شێك له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه، توانای كڕینی ده‌رمانیان نه‌ماوه و ده‌ڵێن: چاوه‌ڕوانی مه‌رگی ئازیزانیانن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ناتوانن هیچیان بۆ بكه‌ن. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ڕادیۆئانكۆلۆژی ئێرانیش هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه ده‌رمانه تازه‌كانی شێرپه‌نجه له لیستی بیمه دا نین. نرخی ئه‌و ده‌رمانه زه‌رۆرانه له نێوان ده بۆ ١٠٠ ملیۆن تمه‌نه كه چینی كرێكار و كارمه‌ند توانای كڕێن و دابینكردنیان نییه.