7
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی ئاقاجانی كرماشان زۆر هه‌ژارن و شه‌وانه كۆڵان و كه‌لاوه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كه ده‌بێته شوێنی مانه‌وه‌ی هه‌زاران بێ په‌نا و گیرۆده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ژمارەی دانیشتوانی گەڕەكی ئاقاجان نزیكەی ٢٠ هەزار كەسە و شەوانە ٣ بۆ ٤ هەزار كەسی دیكە كه زبڵگهرد و تووشبووانی مادده هۆشبه‌ره‌كانن ڕووی تێ دەكەن. دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه له چینی كه‌م داهاتی كۆمه‌ڵگان و له هه‌ر جۆره ئیمكاناتێكی ڕیفاهی و بێهداشتی بێبه‌شن. له كه‌ش و هه‌وای ساردی زستاندا، كه‌لاوه و خانووه ڕووخاوه‌كانی گه‌ڕه‌كی ئاقاجان بووه‌ته شوێنی حهسانههوهی تووشبووانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و كه‌سانی بێ په‌نا و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ باخێكیان پێ ناده‌ن.