به وته‌ی چالاكانی كرێكاری، توانای جه‌سته‌یی كرێكارانی ئێرانی به‌هۆی كه‌م خۆراكی لاواز بووه و زۆربه‌ی كرێكاران به‌هۆی نه‌بوونی توانای ماڵی و بێبه‌ری بوون له بیمه‌ی كارامه، ددانه‌كانیان ده‌كێشن.
چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی ده‌ڵێن: كۆماری ئیسلامی به ملیۆنان دۆلار بۆ میلیشیاكانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌رف ده‌كات و زۆربه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی وڵات بۆ ناوه‌نده مه‌زهه‌بیه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت، له حاڵێكدا كرێكارانی و خانه‌نشینكراوان توانای دابینكردنی سه‌ره‌تایی ترنی پێداویستیه‌كانی ژیانیان نییه. نه‌سرۆڵڵا ده‌ریابه‌یگی، جێگری سه‌رۆكی كانوونی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ڕایگه‌یاند: هه‌زینه‌كانی ده‌رمان زۆربه‌ی خانه‌نشینكراوانی زه‌مینگیر كردووه له كاتێكدا ده‌رمانی خۆڕایی مافی خۆیانه و ده‌سه‌ڵات بێبه‌شیان ده‌كات.