به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌ت به فه‌رمی نرخی ده‌رمانی چه‌ند هێنده به‌رز كردووه‌ته‌وه و به‌رپرسانی ڕژیم ڕایانگه‌یاندووه كه سیسته‌می ده‌رمانی ئێران پێویستی به سه‌د هه‌زار په‌ره‌ستاری نوێ هه‌یه.
ته‌وه‌ڕۆم و گرانی ته‌نگی به خه‌ڵك هه‌ڵچنیوه و ڕۆژی ڕابردوو هه‌ندێك له شیركه‌ته‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان له ئێران به فه‌رمی گران كردنی نرخی ده‌رمانیان ڕاگه‌یاندووه. به‌پێی ڕاگه‌یاندنه‌كان، نرخی هه‌ندێك له ده‌رمانه‌كان به ڕێژه‌ی ٤١٥ له سه‌د زیادی كردووه و به‌شێكی زۆر له كۆمه‌ڵگا عه‌مه‌له‌ن ده‌ستڕه‌سیان به ده‌رمان نامینێت. گرانكردنی نرخی ده‌رمان له حاڵێكدایه كه به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ئاماری ئێران، یه‌ك ملیۆن هاووڵاتی بێ پێناسه له ئوستانه‌كانی سیستان و به‌لووچستان، ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، كرمان، خۆراسانی جنووبی و گوڵستان تۆمار كراوه و له هه‌موو خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بێبه‌شن. هه‌روه‌ها، ڕێكخراوی نیزام په‌ره‌ستاری ئێران ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه سیسته‌می ده‌رمانی وڵات پێویستی به سه‌د هه‌زار په‌ره‌ستاری تازه هه‌یه و ئه‌گه‌ر دابین نه‌كرێت، وڵات تووشی قه‌یرانی بێهداشتی ده‌بێت.