دۆخی خراپی شارۆچكه‌ سه‌نعه‌تیه‌كانی كرماشان و ئه‌گه‌ری داخرانی بازاڕه‌كان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

سه‌رۆكی خانه‌ی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تیجاره‌تی كرماشان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ڕێگه‌ چاره‌یێك بۆ دابینكردنی كاره‌با نه‌دۆزێته‌وه‌، ئه‌وه‌ شارۆچكه‌ سه‌نعه‌تیه‌كان به‌ ته‌واوی داده‌خرێن.

سه‌رۆكی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رهه‌مهێنه‌رانی فولادی ئێران ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: به‌هۆی نایه‌كسانی له‌ به‌رق و گاز، سه‌نعه‌تی ئێران به‌ ته‌واوی داده‌خرێت. سه‌رۆكی خانه‌ی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تیجاره‌تی كرماشانیش ڕایگه‌یاندبوو كه‌ له‌ ده‌ مانگی ڕابردوودا، كارگه‌ سه‌نعه‌تیه‌كان، به‌ تایبه‌ت سه‌نعه‌تی فولاد ته‌نیا سێ مانگ كاریان كردووه‌ و ده‌وڵه‌ت هه‌زینه‌كانی وه‌كوو حه‌قده‌ست، وامی بانكی، باج و بیمه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌و دۆخه ناله‌باره‌ ئابووریه‌ به‌ سه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌ران دا سه‌پاندووه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، چالاكانی حه‌وزه‌ی بازاڕ ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ كۆمه‌ڵه‌ تیجارییه‌كان خه‌ریكن به‌ ته‌واوی داده‌خرێن و دووكانداران له‌ چه‌ند مانگی ڕابردوودا به‌هۆی نه‌بووی كاره‌با و گرانی نرخی دۆلار به‌رده‌وام زه‌ره‌ریان كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net