به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌كانی ئێران، شۆفێرانی ئێرانی به‌هۆی هه‌ژاری لاستیكی ئۆتومبیل به كڕێ ده‌گرن و ڕۆژی ڕابردوو به‌رپرسانی حكوومه‌ت ڕایانگه‌یاند: له یه‌ك ساڵی ڕابردوودا به لانیكه‌م ٢٠ هه‌زار كه‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه.
له‌م ڕۆژانه دا كه نرخی لاستیكی تازه‌ی ئۆتومبیل به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه، زۆربه‌ی شۆفێران توانای كڕینی لاستیكی نوێیان نییه و له كاتی گۆڕانی پلاكی ماشێن یان گواستنه‌وه‌ی موسافیر دا ناچارن لاستیكی نوێ به كڕێ بگرن. ناستانداردبوونی ئۆتومبێله‌كانی به‌رهه‌می نێوخۆ، خراپی ڕیگه‌وبان، گرانی لاستیك و پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتومبێل بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی ڕووداوی هاتووچۆ و ته‌نیا له ساڵی ڕابردوودا ٢٠ هه‌زار كه‌س به‌هۆی ناكارامه‌یی حكوومه‌ت له جاده‌كانی ئێران دا بوونه‌ته قوربانی.