به وته‌ی چالاكانی كرێكاری كوردستان، بازاڕی مه‌سكه‌ن له‌و پارێزگایه به‌دوای شه‌ڕی ئێران و ئیسڕائیل به ته‌واوی وه‌ستاوه و كرێكارانی ئه‌و به‌شه تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بوون.
به وته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سنفی كرێكارانی بیناسازی كوردستان، به‌دوای شه‌ڕی ئێران و ئیسڕائیل بازاڕی درووست كردن، كڕین و فرۆشتنی خانوو به ته‌واوی وه‌ستاوه و كرێكارانی شاغڵ له‌و به‌شه بێكار بوون. به‌شێكی زۆر له كرێكارانی بیناسازی له مافی بیمه‌ش بێبه‌شن و ته‌نانه‌ت ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن. نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، حه‌قده‌ستی كه‌م و نائه‌من بوونی شوێنی كار ژیانی بۆ ئه‌و چینه سه‌خت كردووه و به‌شێكیان ڕوو له بازاڕی كاری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردوو ڕۆژنامه‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕایانگه‌یاند كه ڕێژه‌ی هه‌ڵكشانی نه‌خدینه‌یی له ساڵی ١٤٠٣ گه‌یشتووه‌ته ١٠ هه‌زار و ١٦٥ ملیارد تمه‌ن و قه‌رزی ده‌وڵه‌ت به بانكی ناوه‌ندی به ڕێژه‌ی ٥١ له سه‌د زیادی كردووه.