6
به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری له توركیا، كرێكارانی باكووری كوردستان ناچارن بۆ كاركردن بچنه شاره گه‌وره‌كانی ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته و ته‌نیا له ساڵی ڕابردوودا، ٢٧ كرێكاری خه‌ڵكی وان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ئاماره‌كانی توركیا، له ١٢ ساڵی ڕابردوودا، دوو هه‌زار و ٦٦٤ كرێكاری گه‌نج له كاتی كاركردن به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه كه زۆربه‌یان خوێندكارانی هه‌ژار بوون. له‌و ڕێژه‌یه ٢٣٠ كرێكار ژن و دوو هه‌زار و ٤٣٤ كارگه‌ر پیاو بوون. قه‌یرانی ئابووری له توركیا، گرانی، بێكاری و هه‌ڵاوسان گه‌نجانی باكووری كوردستانی ناچار به كۆچكردن بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته كردووه و ساڵ له‌دوای ساڵ، باروودۆخی كرێكاران له‌و وڵاته خراپتر بووه.