به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، به‌هۆی هاتنی لافاو له شارستانی ده‌شتیاری ئاو، به‌رق و گاز بڕاوه و كاتێك هاووڵاتیان له شارستانی ڕاسه‌ك ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربریوه، به‌رپرسانی ڕژیم بۆ تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاویان به‌سه‌ریان دا كردووه.
ماوه‌ی ٧٢ ساعه‌ته خه‌ڵكی لێقه‌وماوی ده‌شتیاری ئاوی خاوێن، به‌رق و گازیان نییه و ده‌یان گوند هێشتا له گه‌مارۆی لافاودان و هه‌زاران ژن، منداڵ و به‌ساڵاچوو پێویستیان به یارمه‌تی مرۆیی هه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان پێ ناده‌ن و ته‌نیا ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و خه‌ڵكی ئاسایین كه یارمه‌تی كۆ ئه‌كه‌نه‌وه و به ئۆتۆمبێل و به‌له‌م لافاولێدراوان بۆ ناوچه ئه‌منه‌كان ده‌گوازنه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه شارومه‌ندانی به‌لووچ له شارستانی ده‌شتیاری له‌به‌رده‌م ناوندی گاز كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری پێدانی كه‌پسوول بوون، به‌ڵام مه‌ئموورانی ئه‌و ئیداره و به‌رێوبه‌رانی شیركه‌تی گاز به ئاوپاش وڵامی داخوازییه‌كانیان داوه‌ته‌وه.