به وته‌ی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی، ٧٠ هه‌زار منداڵی كار له شاری تاران بوونیان هه‌یه و منداڵێكی كار له شاری گورگان به‌هۆی كه‌وتنی سه‌تڵی ئاسنی زبڵ به‌سه‌ریدا گیانی له‌ده‌ست داوه.
سووده نه‌جه‌فی، سه‌رۆكی كۆمیته‌ی سه‌لامه‌تی شۆرای شاری تاران له‌و باره‌وه وتی: ٧٠ هه‌زار منداڵی كار له تاران بوونیان هه‌یه كه ٨٠ له سه‌دیان ئێرانی نین. هه‌روه‌ها، عه‌بدۆلمه‌جید ڕه‌حمانی، ده‌بیری ناوه‌ندی چاودێری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تاران وتی: ته‌نیا له ٩ مانگی ڕابردوودا،سێ هه‌زار منداڵی كاریان سامان داوه. پێشتر میدیاكانی كۆماری ئیسلامی ڕایانگه‌یاندبوو كه شاره‌داری تاران ڕێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ دادگوسته‌ری، فه‌راجا و بێهزیستی تۆمار كردووه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵانی كار سامان بدات و له‌و ڕێگه‌وه منداڵانی كاری ئه‌فغانستانی و پاكستانی شناسایی بكه‌ن. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، منداڵێكی كار ته‌مه‌ن ٧ ساڵ و خه‌ڵكی ئه‌فغانستان له شاری گورگان، به‌هۆی كه‌وتنی سه‌تڵی ئاسنی زبڵ به‌سه‌ریدا گیانی به‌خت كردووه.