13
محه‌ممد ئیسماعیل موتله‌ق، سه‌رۆكی ده‌بیرخانه‌ی شۆرای باڵای سه‌لامه‌ت و ئه‌منیه‌تی خۆراكی ڕژیم ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان ڕایگه‌یاند: هه‌شت پارێزگای ئیران تووشی قه‌یرانی خۆراك بوون و ١٥٠ هزار منداڵی سیستان و به‌لووچستان ته‌نیا نان و چای ده‌خۆن.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه حكوومه‌تیه، پارێزگاكانی سیستان و به‌لووچستان، كرمان، كۆهگیلوویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د، خۆراسانی جنووبی، هۆرمۆزگان، خووزستان، بووشێهر و ئیلام خراپترین باروودووخیان له بواری كه‌م خۆراكی هه‌یه. به‌پێی ئاماره ده‌وڵه‌تیه‌كان، ٢٠ بۆ ٣٠ له سه‌دی منداڵانی ژێر پێنج ساڵی سیستان و به‌لووچستان، واته نزیك به ١٥٠ هه‌زار كه‌س تووشی كه‌م خۆراكی سه‌خت بوون و له خواردنی میوه، سه‌وزه، گۆشت و دانه‌وێڵه بێبه‌شن.