به پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ڕێژه‌ی منداڵانی زبڵ گه‌رد له شاره‌كانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان به ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و ئه‌و ئوستانه زۆرترینی ڕێژه‌ی منداڵانی دووركه‌وتوو له خوێندنی هه‌یه.
به وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له سه‌ر شه‌قامه‌كان زبڵ و پاشماوه كۆده‌كه‌نه‌وه منداڵی كرێكاران و چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگان. به‌شێكی زۆریان یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌كانیان ئه‌ده‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆریان باوكیان ئێعدام كراوه یان له كاتی سووختبه‌ری گیانی له‌ده‌ست داوه. بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به دۆخی خراپی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌لووچستان بووه‌ته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی نائه‌منی، دزی و قه‌تڵ. له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، به ده‌یان شارومه‌ند له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراو كوژراون و به تازه‌یی دیارده‌یه‌كی نوێ له‌و پارێزگایه باوه بوو، ئه‌ویش بریتیه له دزینی منداڵان له‌لایه‌ن قاچاخچیانی مرۆڤ كه به وڵاتانی كه‌نداو، ئه‌فغانستان و پاكستان ده‌یانفرۆشن.