به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، له ڕۆژانی ڕابردوودا، خه‌ڵكی هه‌ژاری شارستانی مینابی سه‌ر به پارێزگای هۆرمۆزگان هێرشیان بردووه‌ته سه‌ر شوێنی فڕێدانی خۆراكی ماوه به‌سه‌رچوو و پێداویستییه‌كانیان له‌و ڕێگه‌وه دابین كردووه.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌رپرسانی شارستانی میناب ده‌ستیان داوه‌ته كۆكردنه‌وه‌ی خۆراكی ماوه به‌سه‌رچوو و ویستوویانه بیسووتێنن، به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌ژار ڕژاونه‌ته سه‌ر ماده خۆراكییه‌كان و پێداویستییه‌كانی ژیانیان له‌و ڕێگه‌وه دابین كردووه. گرانی، هه‌ڵاوسان و بێكاری به‌رۆكی به خه‌ڵكی ئێران گرتووه و ئه‌منیه‌تی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، خۆراك، بێهداشتی جه‌سته‌یی و ده‌روونی نه‌ماوه و به پێی ئاماره تۆماركراوه‌كان، زیاتر له ٥٠ له سه‌دی خه‌ڵكی ئێران له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین.