به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوكانی مافی مرۆڤ، دۆخی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له كه‌مپی دیپۆرتیه‌كانی غه‌دیر له زاهدان كاره‌ساتباره و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هیچ بایه‌خێكیان پێ ناده‌ن.
به پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ده‌یان په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی پاش ئاگربه‌ستی نێوان ئیسڕائیل و ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی دیپۆرتیه‌كانی غه‌دیر كراون. له نێو ده‌ستبه‌سه‌ركراوان دا چالاكوانانی ژنی دژبه‌ری حكوومه‌تی تالیبان و منداڵانی كار بوونیان هه‌یه و ئه‌گه‌ر ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی تالیبان بكرن، گیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. چالاكانی به‌لووچ ڕایانگه‌یاندووه كه په‌نابه‌رانی نێو ئه‌و كه‌مپه له خۆراك، بێهداشت و ئامێری ساردكه‌ه‌ره بێبه‌شن و له دۆخێكی كاره‌ساتباره دا ده‌ژین. هه‌ر چه‌ند خه‌ڵك هه‌وڵیان داوه له ژێر درگای ئه‌و كه‌مپه‌وه ئاو، خۆراك و ده‌رمان بۆ په‌نابه‌ران دابین بكه‌ن، به‌ڵام ژنان و منداڵانی نێو ئه‌و كه‌مپه پێویستیان به یارمه‌تی خێرا هه‌یه.