سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی یارمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران ڕۆژی شه‌ممه ٣ی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند: سێ بۆ چوار ملیۆن ژنی سه‌رپه‌ره‌ستی خێزانمان هه‌یه كه ڕووبه‌ڕووی ده‌یان كێشه بوونه‌ته‌وه.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، ژنانی سه‌رپه‌ره‌ستی خێزان توانای دابینكردنی بژێوی ژیانیان نییه و له مه‌سكه‌ن، هه‌لی كار و ئیمكاناتی وه‌كوو بیمه خزمه‌تگوزاری بێهداشتی و ده‌رمانی بێبه‌شن. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی له‌گه‌ڵی دا به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه، كولتووری پیاوسالاری كۆمه‌ڵگا و پیاوانی هه‌وه‌س په‌ره‌ست ئازاریان ده‌ده‌ن. هه‌ر چه‌ند به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ژنانی بێ سه‌رپه‌ره‌ستی كۆمه‌ڵگایان داوه، به‌ڵام ئه‌و یارمه‌تیه‌ی له‌لایه‌ن بێهزیستی و كۆمیته‌ی ئیمدادی خۆمه‌ینی پیان ده‌درێت، وڵامده‌ره‌وه‌ی تێچووی ژیانی خۆیان و منداڵه‌كانیان نییه. به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ئاماری ئێران، هه‌ر شارومه‌ندێكی ئێرانی له چاو ١٣ ساڵی ڕابردوودا، ٢٠ له سه‌د هه‌ژارتر بووه.