34
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دانیشتووانی چه‌ند ناوچه‌ی به‌لووچستان كه به‌هۆی هاتنی لافاوه ئاواره ببوون، له گه‌رمای ٥٠ پله‌یی هاوین دا بێ سه‌رپه‌نا ماوه‌ن و دۆخێكی كاره‌ساتباریان هه‌یه.
به‌وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، دانیشتووانی ئه‌و گوندانه‌ی كه له ناوچه دووره ده‌سته‌كان ده‌ژین به‌هۆی نه‌گه‌یشتنی یارمه‌تی زۆر خراپه و به تایبه‌ت ژنان و منداڵان له گه‌رمای هاوین دا تووشی نه‌خۆشی بوون و گیانیان له مه‌ترسی دایه. پێشتر كانێكس وه‌كوو قوتابخانه بۆ هه‌ندێك له ئاواییه‌كان دانرابوو، به‌ڵام پاش هاتنی لافاو كانێكسهكانیش له‌ناو چوون و ئێستا لافاولێدراوان بێ سه‌رپه‌نا ماوه‌ن و له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.