87
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، نزیكه‌ی ٨٠ بنه‌ماڵه‌ی ئاواره له ناوچه‌ی “بۆت خاك” له نزیكی كابۆلی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن و له هه‌موو ئیماكاناتێكی ڕیفاهی بێبه‌شن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ٨٠ بنه‌ماڵه له ئاواره ده‌ركراوه‌كانی ئێران و پاكستانن و هه‌ر چه‌ند له ڕاپۆرته‌كاندا ئاماژیه به تابعیه‌تیان نه‌كراوه، به‌ڵام زۆربه‌یان شارومه‌ندانی ئه‌فغانستانین كه پاش به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی حكوومه‌تی تالیبان بۆ وڵاته‌كانی ئێران و ئه‌فغانستان كۆچیان كردبوو. له چه‌ند مانگی ڕابردوودا، هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی ئێران و پاكستان هه‌زاران په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانیان سنوورداش كردووه و حكوومه‌تی تالیبانیش هیچ ئیمكاناتێكی بۆیان دابین نه‌كردووه و پێویستیان به یارمه‌تی مرۆیی هه‌یه.