3
به‌پێی ڕاپۆتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌رپرسانی زیندانی مهاباد له پلانێكی ناڕوون دا به‌شێك له به‌ندكراوانی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان ئازاد كردووه و ته‌نیا زیندانیانی سیاسی له‌و زیندانه دا ماونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به‌رپرسانی زیندانی مهاباد به كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی وه‌سیقه بۆ به‌ندكراوانی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، به‌شێكی زۆر له زیندانیانیان ئازاد كردووه و ته‌نیا به‌ندكراوانی سیاسیان له دۆخێكی ناله‌بار دا هێشتووه‌ته‌وه. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، به‌رپرسانی ڕژیم به ئه‌نقه‌ست گیانی به‌ندكراوانی سیاسی‌یان به تایبه‌ت به‌دوای هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.