25
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ته‌رمی قوتابیه‌كی كچی ته‌مه‌ن ٧ ساڵ به ناوی “ئێلمیرا زارعی” به شێوه‌ی سووتاو له بینایه‌كی نیوه‌كاره له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو، “ئێلمیرا زارعی” ناسراو به “نازگوڵ” له حه‌وشه‌ی ماڵی باوكی له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ڕفێندرا و له ڕۆژانی ڕابردوودا ته‌رمی سووتاوی له بینایه‌كی نیوه‌كاره له هه‌مان گه‌ڕه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه. به‌وته‌ی پزیشكی دادی ئیسفه‌هان، به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و كچه ته‌مه‌ن ٧ ساڵه و دواجار ته‌رمه‌كه‌ی سووتێندراوه.