5
شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، ته‌رمی پیاوێكی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ له بلواری كارگه‌ری سنه(دۆڵ حاجی سدێق) له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه دۆزرایه‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ده‌مووچاوی ئه‌و قوربانیه كه هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه، به ته‌لیس داپۆشراوه و كاتێك پۆلیس گه‌یشتووه‌ته شوێنی دۆزینه‌وی ته‌رمه‌كه، لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ته‌رمی قوربانی بۆ پزیشكی دادی گوازراوه‌ته‌وه و هێشتا ورده‌كاری زۆرتر له سه‌ر ئه‌و ڕووداوه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.