14
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی ڕه‌زبه‌ر، ته‌رمی ژنێكی ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ و خه‌ڵکی مهاباد، پاش ١٠ ڕۆژ بێسه‌روشوێن كران، دۆزرایه‌وه.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “شه‌هلا كهریمانی” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ، ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی ڕابردوو به شێوازێكی گوماناوی بێسه‌روشوێن كرا. پاش دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی و لێپرسینه‌وه‌ی پۆلیس، هاوسه‌ری ژنه‌كه دانی به كوشتنیدا نیاوه و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. شایانی باسه به هۆی سیاسه‌ته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها بڵاو كردنه‌وه‌ی كولتورێكی كۆنه‌په‌ره‌ستانه له ئێران و كوردستان، ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر ژن له لایه‌ن بنه‌ماڵه و هاوسه‌ره‌كانیان، ئه‌كوژرێن و گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن.