له ڕۆژانی ڕابردوودا، ته‌رمی پارچهپارچهكراوی ژنێكی گه‌نجی ئه‌فغانستانی به ناوی كۆبرا ڕه‌زایی له ده‌ورووبه‌ری تاران دۆزراوه‌ته‌وه و كچێكی گه‌نجی خه‌ڵكی زابۆل به ناوی سابیره سارانی پاش چوونه‌ده‌ره‌وه له‌ماڵ ون بووه و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به پێی زانیارییه‌كان، كوبرا ڕه‌زایی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ، ٥٠ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له كاتی ڕۆیشتن بۆ سه‌ر كار ڕفێندراوه و له ڕۆژانی ڕابردوودا ته‌رمی پارچهپارچهكراوی له ده‌ورووبه‌ری تاران دۆزراوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دوو حه‌فته له‌مه‌وبه‌ر كچێكی به‌لووچ به ناوی سابیره سارانی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ به‌دوای چوونه‌ده‌ره‌وه له ماڵی خۆشكی، ونبووه و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی سارانی، چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیمیان كردووه، به‌ڵام هیچ زانیاریه‌كیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه و پۆلیسی زابۆل هیچ هه‌نگاوێكی بۆ دۆزینه‌وه‌ی كچه‌كه‌یان هه‌ڵ نه‌گرتووه.