33
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕه‌شه‌مه، ته‌رمی پیاوێك كه پێده‌چێت ته‌رمی شارومه‌ندێك به ناوی “موسته‌فا مه‌ڵا حه‌سه‌نی” بێت، له ده‌ورووبه‌ری سه‌رده‌شت دۆزرایه‌وه.
ڕزگار مەولانی بەرپرسی هەیئەتی شاخەوانیی سەردەشت له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: زیاتر لە ١٠ ڕۆژ دوای ونبوونی کەسێک بە ناوی “مستەفای مەلا حەسەنی”، بڕیار درا گەڕانێکی بە کۆمەڵ لە دەوروبەری ئەو شوێنە بە مەودای چەند کیلۆمەتر بکرێ. شاخەوانانی سەردەشت بە تیمێکی شارەزا بەشداریی ئەو هەڵمەتە بوون و کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەشەمە تەرمێک لە خوار گەڕەکی جانبازانی سەردەشت دۆزرایەوە کە ئەگەری زۆرە تەرمی ناوبراو بێ.