دۆڕانی ڕژیم له‌ خولی دووهه‌می شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری

 

ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی پووشپه‌ڕ، خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری به‌ڕێوه‌چوو و به‌رینتر له‌ خولی یه‌كه‌م، له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان و ئێرانه‌وه‌ بایكۆت كرا و سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ جارێكی دیكه‌ شكستی هێنا.

به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، وێڕای هه‌ڕه‌شه‌ و گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان و پڕۆپاگه‌ندای ڕژیم، خه‌ڵكی شوڕشگێڕ و ئازادیخواز له‌ كوردستان و ئێران شانۆی هه‌ڵبژاردنیان بایكۆت كرد و بنكه‌كانی ده‌نگدان چۆڵ بوون. به‌ وته‌ی هاووڵاتیان، شه‌قامی شاره‌كان وه‌كوو مانگرتنی سه‌رانسه‌ری بووه‌ و ته‌نانه‌ت كاسبكارانیش دووكانه‌كانیان نه‌كردووه‌ته‌وه‌. به‌ پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕژیم، ڕێژه‌ی هه‌ڵبژاردن ٤٨ له‌ سه‌د بووه‌ كه‌ دوور له‌ ڕاستیه‌ و “مه‌سعوود پزشكیان” به‌ زۆرترین ده‌نگ براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی چوارده‌هه‌مین ده‌وره‌ی سه‌رۆككۆماری بووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net