دیاریكردنی كاتی به‌ڕێچوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی وریشه مورادی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، بڕیاره‌ جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی وریشه‌ مورادی له‌ ڕێكه‌وتی ١٤ی گه‌لاوێژی ١٤٠٣ له‌ لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران به‌ڕێوه‌ بچێت.

وریشه مورادی مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٢ له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری سنه‌ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ئه‌و چالاكه‌ سیاسیه‌ له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و به‌ چالاكی چه‌كدارانه‌ دژبه‌ ڕژیم تۆمه‌تبار كرا. جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی وریشه بڕیاره‌ ڕۆژی ١٤ی گه‌لاوێژ به‌ڕێوه‌ بچێت له‌ حاڵێكدا دادستانی تاران ڕێگه‌ی نه‌داوه‌ پارێزه‌ره‌كانی چاویان به‌ په‌روه‌نده‌كه‌ی بكه‌وێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net