مەحموود سادقی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی کامیاران و برای هاوژینی حەیدەر قوربانی، بەندکراوی سیاسی لەسێدارەدراو، داوای مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی له به‌رپرسانی زیندان كردووه، به‌ڵام دادستانی شاری سنه بارمته‌ی قورسی سه‌د ملیارد تمه‌نی بۆ داناوه و ناوبراو توانای دابینكردنی نییه.
مەحموود سادقی، ماوه‌ی ٧ ساڵ و ١١ مانگ و ٢٥ ڕۆژه له زیندانی سنه به‌ندكراوه و له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نانه‌ت یه‌ك ڕۆژ مه‌ره‌خه‌سی پێ نه‌دراوه و ئێستا دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره و پێویستی به ده‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه. مه‌حموود سادقی، ڕۆژی ٢٥ی ڕەزبەری ساڵی ٩٥ی هه‌تاوی دەستبەسەر و مانگی ڕەشەممەی ١٣٩٧، لە لایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە به تۆمەتی “هاوكاری له كوشتن و هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ٢٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.