“عەلی شەریفزادەی ئەردەکانی” یاسازان و پارێزەر لە هەژماری ئێکسی خۆیدا نووسیویەتی; جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی “ماشەڵڵا کەرمی” بڕیاره لە ٤ی گوڵانی ١٤٠٣، لە لقی دووی دادگای ئینقلابی کەرەج بەڕێوەبچێت.
ئەم پارێزەرە لە درێژەدا باسی لە دژایەتیی سیستەمی قەزایی و ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی له‌گه‌ڵ گۆڕینی بڕیاری دەستبەسەرکردنی کاتی بۆ ئازادی كاتی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه كردووە. بەپێی زانیارییه‌كان، ئه‌و باوكه دادخوازه به “ئیجماع و ته‌بانی” و “چالاكی ته‌بلیغی دژبه كۆماری ئیسلامی” تۆمه‌تبار كراوه. “ماشەڵڵا کەرەمی”، باوکی لاوی لەسێدارەدراو “محەممەد مێهدی کەرەمی”، ڕۆژی 31ی گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاته‌وه لە ماڵەکەی خۆی لە شاری کەرەج ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌موو كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانیان زه‌وت كرا.