70
					
					
                    
						                    
                
            
له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران و خانه‌نشینكراوان سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی داوود ڕه‌زه‌وی، چالاكی كرێكاری به‌ندكراویان كرد.
داوود ڕه‌زه‌وی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ندیكای شیركه‌ت واحد له‌سه‌ر چه‌ند تۆمه‌تی بێ بنه‌ما زیندانی كراوه و وێڕای تووش بوون به چه‌ند نه‌خۆشی، له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانی بێبه‌ش كراوه. ڕۆژی هه‌ینی، ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیان و خانه‌نشینكراوانی تاران سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌یان كرد و پشتیوانی خۆیان له داوود ڕه‌زه‌وی و خێزانه‌كه‌ی دووپات كرده‌وه.
 
			         
			         
			         
                    