ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی پارێزگای قه‌زوێن سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له هاوكاره‌كانیان كرد كه له‌لایه‌ن ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامیه‌وه سزا درابوون.
ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر چه‌ند موعه‌لیمی دڵسۆز له پارێزگای قه‌زوێن به ناوه‌كانی “سۆهه‌یلا زال به‌یگی”، “مریه‌م زیره‌ك”، “ئیسماعیل خۆدایاری”، “حه‌سه‌ن ئاریامهنش” و “محه‌ممه‌د ئینانلووی گه‌نجی” له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشه‌وه ناچار به خانه‌نشینی زۆره‌ملێ كران و به‌شێكیان به كه‌مكردنه‌وه‌ی پله له ڕێزبه‌ندی پیشه‌كان و نه‌دانی حه‌قده‌ست سزا دران. ڕۆژی هه‌ینی ئه‌ندامانی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی قه‌زوێن سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چه‌ند چالاكه سنفییهیان كرد و ڕێزیان له خه‌بات و تێكۆشانیان گرت.