4
به‌پێی ئه‌و دێمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، حه‌سه‌ن ده‌رئوفتاده باوكی دادخوازی كۆمار ده‌رئوفتاده، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا، سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی حه‌مید مورادی، گیانبه‌ختكردووی ڕێبازی ژینگه‌ی له شاری سنه كرد‌ووه و یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی به‌رز نرخاندووه.
باوكی دادخوازی كۆمار ده‌رئوفتاده له‌و دیداره‌دا وێڕای ڕێزگرتن یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و پاراستنی ژینگه، هاوخه‌می خۆی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی حه‌مید مورادی، خه‌بات ئه‌مینی و چیاكۆ یووسفی نژاد نیشان دا و ڕایگه‌یاند: خه‌بات له پێناو ئازادی و دادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ خه‌بات بۆ پاراستنی ژینگه به یه‌ك گرێدراون و ئه‌بێ ئه‌و په‌یوه‌ندییه بپارێزین.