ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی ئێران چاویان به بنه‌ماڵه‌ی عیرفان خه‌زایی له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا كه‌وت و بۆ جارێكی دیكه یه‌كگرتوویی خۆیان دووپات كرده‌وه.
هه‌ستی خه‌زایی، خۆشكی هه‌میشه زیندوو عیرفان خه‌زایی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی دا وێنه‌ی ئه‌و دیداره‌ی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: ئێمه پێداگرین له سه‌ر ئه‌و ئامانجانه‌ی ئازیزانمان خه‌باتیان بۆ كردووه. داوا له خه‌ڵكی ئێران ده‌كه‌ین پیلانه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه له نێوان نه‌ته‌وه‌كانی كورد و تورك پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه، سه‌دان ساڵه بێ كێشه پێكه‌وه ده‌ژین و ئێستاش یه‌ك ئامانجمان هه‌یه ئه‌ویش ئازادی ئێرانه. جێگای ئاماژه‌یه كه عیرفان خه‌زایی، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی كه‌نگاوه‌ر بوو كه ڕۆژی ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠١، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له شارستانی شه‌هریار به فیشه‌كی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌خت كرد.