ڕۆژی شه‌ممه ٧ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی سیاسی پێشوو و چالاكانی مه‌ده‌نی تاران، سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “سیامه‌ك ئیبراهیمی“، به‌ندكراوی كۆمۆنیستی خه‌ڵكی تارانیان كرد.
سیامه‌ك ئیبراهیمی كوڕی فه‌رهاد ئیبراهیمی، له چالاكانی سیاسی ناسراوه كه به‌دوای شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” به پێنج ساڵ زیندان و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به هه‌شت مانگ زیندان مه‌حكووم كرا. ناوبراو له مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٢وه زیندانی كراوه له حاڵێكدا تووشی چه‌ند جۆر نه‌خۆشییه و به‌رپرسانی زیندان ئه‌و به‌ندكراوه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه. سیامه‌ك ئیبراهیمی هونه‌رمه‌ندێكی چه‌پگه‌رایه كه ناسراوترین به‌رهه‌می گورانی “ئایریلیق” و له‌م دوایانه‌شدا شانۆیه‌كی به ناوی “مهعرهكه له مهعرهكه” له به‌ندی چوار زیندانی ئێڤین به‌ڕێوه بردبوو.