30
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣، هاوكات له‌گه‌ڵ سالیادی له‌سێداره‌دانی “فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر” و هاوڕێكانی، دایكانی دادخوازی سنه سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “عه‌لی حه‌یده‌ریان”یان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دایكانی شۆڕشی ژینا له ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی “شیرین عه‌له‌م هوولی”، “فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر”، “عه‌لی حه‌یده‌ریان” و “فه‌رهاد وه‌كیلی” له ١٩ی گوڵانی ساڵی ١٣٨٩ی هه‌تاوی، به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم، له ماڵی “عه‌لی حه‌یدره‌یان” كۆبوونه‌ته‌وه و یه‌كگرتوویی خۆیان بۆ دادخوازی خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان دووپات كرده‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.