32
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ، دایكانی دادخوازی شاری سنه سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “ئیسماعیل كه‌ریمی”، چالاكی ژینگه‌پارێزی گیانبه‌ختكردووی خه‌ڵكی كامیارانیان كرد و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
“ئیسماعیل كه‌ریمی” به‌هۆی ئاگری دارستانه‌كانی گوندی كانێشهی سه‌ر به شاری كامیاران به‌سه‌ختی بریندار و ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی قورسی برینه‌كانی له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری شاری سنه گیانی له پێناو پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان به‌خت كرد. ڕۆژی پێنجشه‌ممه، دایكانی دادخوازی شاری سنه سه‌ردانی مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه و بنه‌ماڵه‌كه‌یان له گوندی نه‌جه‌ف ئاوا كرد و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.