7
كۆمه‌ڵێك له دایكانی دادخوازی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵڕۆژی ئێعدامی چوار به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی پژمان فاتحی، وه‌فا ئازه‌ربار، محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی و موحسن مه‌زڵووم، سه‌ردانی دایه ئه‌فسانه دایكی پژمان فاتحیان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دایه خه‌دیجه دایكی حامد سه‌یف په‌ناهی، دایه ئه‌فسانه دایكی ئیبراهیم لوتفۆڵڵاهی و دایه مه‌لیحه دایكی سامان ئیبراهیمی چاویان به دایه ئه‌فسانه دایكی دادخوازی پژمان فاتحی كه‌وتووه و وێڕای ڕێزلێنان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، پشتیوانی خۆیان له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چوار گیانبه‌ختكردووه دووپات كردووه‌ته‌وه.