28
ڕۆژی یەكشەممە ٣١ی پووشپەڕ، دایە مینا دایكی “شەهریار محەممەدی لە گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا لە شاری بۆكان، سەردانی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان، “دانیال پایبەندی”، “فەرەیدوون فەرەجی” و “فەرەیدوون مەحموودیی” لە شاری سەقز كرد.
لەو چاوپێكه‌وتنه‌دا باوكی “فەرەیدوون فەرەجی” شێعرێكی پێشكەش بە دایە مینا و هەموو دایكانی دادخوازی شۆڕشی ژینا كرد. بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی سه‌قز و بۆكان بۆ جارێكی دیكه ڕێزیان له یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی گرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.