ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی جۆزه‌ردان، دایه مینا، دایكی هه‌میشه زیندوو، “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” له گیابه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، سه‌ردانی دایكی نه‌مر “سه‌تار به‌هه‌شتی” كرد له تاران و په‌یامی یه‌كڕیزی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانیان بۆ ڕای گشتی خوێنده‌وه.
له‌و دیداره‌دا دایه مینا ئاماژه‌ی به سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی كۆماری ئیسلامی، گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌شتی ئێرشاد بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كان، هه‌ڵبژاردنی داهاووتی سه‌رۆك كۆماری و كێشه ئابووری و سیاسیه‌كانی ڕژیم كرد و ڕایگه‌یاند: ڕژیم له هه‌موو سیاسه‌ته‌كانی شكستی هێناوه بۆیه ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی سه‌ركوت و ئێعدامه‌وه كۆمه‌ڵگا چاوترسین بكات. بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژیمه دڕنده‌یه، ئه‌بێ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی ئێران له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك یه‌كگرن و بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێز درووست بكه‌ن. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: دادخوازانی ئێران حه‌ڵقه‌ی ونبووی پێوه‌ندی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگان و ده‌توانن ده‌ور و نه‌خشی سه‌ره‌كی له ڕووخانی كۆماری ئیسلامی‌دا بگێڕن.