ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی خاكه‌لێوه، ئێستیون ویتكاف نوێنه‌ری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا و عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی، خۆیان گه‌یانده عومان و بڕیاره دانووستانه‌كانیان سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ناوه‌كی ڕژیم و بابه‌ته‌كانی دیكه ده‌ست پێ بكه‌ن.
ڕۆژی هه‌ینی ئێستیو ویتكاف سه‌ردانی ڕووسیای كرد و له‌گه‌ڵ وڵادیمیر پووتین دیداری كرد. له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا شه‌ڕی ئۆكراین و دانووستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ئه‌تۆمی باس كراوه و دواجار ویتكاف خۆی گه‌یاندووه‌ته وڵاتی عومان. هه‌ر چه‌ند عه‌باس عه‌راقچی ڕه‌دی كردووه كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ویتكاف به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ بێت، به‌ڵام ماڵپه‌ڕی ڕۆیته‌رز ئاشكرای كردووه كه نوێنه‌رانی ئه‌مرێكا و كۆماری ئیسلامی بڕیاره له ژوورێك دا كۆببنه‌وه و وتوووێژ بكه‌ن.