134
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه له شاری بانه، هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه، سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادیان كردووه.
لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌و دیداره‌دا وێڕای ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، له‌سه‌ر باروودۆخی ئێستای كوردستان و ئێران به تایبه‌ت شۆڕشی ژینا قسه و باسیان كردووه. ئاماده‌بووان له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانه‌وه به گه‌رمی پێشوازیان لێكراوه و به‌ڵێنیان داوه درێژه‌ده‌ری ئه‌و ڕێگا پیرۆزه بن.