دیداری نه‌رگس محه‌ممه‌دی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی به‌فرانبار، نه‌رگس محه‌ممه‌دی، چالاكی مافی مرۆڤ و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی كرد و پشتیوانی خۆی له‌ بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی ئێران دووپات كرده‌وه‌.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش نه‌رگس محه‌ممه‌دی سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا و چالاكانی سیاسی له‌ تاران و مه‌شهه‌د كردبوو. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی پێكرانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی به‌ مووشه‌كی سپای پاسداران دیداری كرد و له‌ وتارێك دا پشتیوانی خۆیان له‌ چالاكانی سیاسی به‌ندكراو و بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی ئێران دووپات كردوه‌وه‌. نه‌رگس محه‌ممه‌دی له‌ په‌یامه‌كه‌ی دا ڕایگه‌یاند: ته‌نیا ڕێگه‌ی سه‌ركوتنمان یه‌كڕیزی و یه‌كگرتووییمانه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net