5
نه‌رگس محه‌ممه‌دی به بڵاوكردنی وێنه‌یه‌كی دیداری خۆی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو محه‌ممه‌د قوبادلوو، پشتیوانی خۆی له بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی ئێران دووپات كرده‌وه.
دایكی محه‌ممه‌د قوبادلوو له‌و دیداره‌دا ڕایگه‌یاند: محه‌ممه‌د عاشقی ژیان بوو، كاری ده‌كرد و چێژی له ژیان وه‌ر ده‌گرت. محه‌ممه‌د پێش ئێعدام كردن وتبووی: قه‌د له‌به‌ر من له دۆژمنانی مرۆڤایه‌تی نه‌پاڕنه‌وه، سه‌رتان به‌رز بگرن ئێوه خاوه‌نی ئازادی و كه‌رامه‌تی ئینسانین. شایانی باسه كه محه‌ممه‌د قوبادلووی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌یانی سێشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج له سێداره درا.