ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له چالاكانی سیاسی، مه‌ده‌نی و بنه‌ماڵه دادخوازه‌كان له‌گه‌ڵ ڕه‌سووڵ بۆداغی، موعه‌لیمی ئازادكرا‌و له زیندان دیداریان كرد.
له ڕۆژانی ڕابردوودا ڕه‌سووڵ بۆداغی چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له زیندان ئازاد كرا و شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای پیرۆزبایی كردن له بنه‌ماڵه و هه‌موو هاوكاره‌كانی، بۆ جارێكی دیكه پشتیوانی خۆی له موعه‌لیمانی به‌ندكراو دووپات كرده‌وه. ڕۆژی هه‌ینی، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی فه‌رهه‌نگی، سیاسی و مه‌ده‌نی هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند بنه‌ماڵه‌ی دادخواز، سه‌ردانی ڕه‌سووڵ بۆداغیان كرد و خوازیاری پاڵپشتی كۆمه‌ڵگا له عه‌لی كرووشات، سیامه‌ك سادقی چێهرازی، كه‌وكه‌ب بۆداغی پێگاه، پیرووز نامی و مه‌سعوود فه‌رهیخته، پێنج موعه‌لیمی زیندانیكراو بوون كه هه‌ر یه‌كه‌و به شه‌ش ساڵ به‌ندكران مه‌حكووم كراون.