17
ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سنفی و كرێكاری له چاوپێكه‌وتنێك دا ڕێزیان له كار و چالاكییه‌كانی حه‌سه‌ن سه‌عیدی، چالاكی كرێكاری ئازادكرا‌و له زیندانی ئێڤین گرت.
ڕۆوژی ١١ی خه‌رمانان،سێ چالاكی كرێكاری به ناوه‌كانی ڕه‌زا شه‌هابی، حه‌سه‌ن سه‌عیدی و كه‌یوان موهته‌دی پاش چه‌ند ساڵ زیندان ئازاد كران. ئازادی ئه‌و سێ چالاكه كرێكارییه شایی و خۆشی له نێو كۆمه‌ڵگای كرێكاری ئێران ساز كردووه و له ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاكانی سنفی و كرێكاری سه‌ردانی ماڵی ئه‌و سێ تیكۆشهریانه كردووه و وێڕای ڕێزگرتن له چالاكییه‌كانیان، پشتیوانیان لێ كردوون.