17
ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له چاالاكانی مافی ژن سه‌ردانی دایكانی دادخوازی شاری سنه‌یان كرد و به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، گولی سووریا‌ن پێشكه‌شیان كرد.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، چالاكانی مافی ژن وێڕای ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، ده‌ستخۆشیان له هه‌وڵ و تێكۆشانی دایكانی دادخوازی سنه كردووه كه درێژه‌یان به خه‌بات داوه. ژنانی چالاكوان هه‌روه‌ها گوڵی سووریا‌ن پێشكه‌ش به دایكانی دادخواز كردووه و بۆ جارێكی دیكه پشتیوانی خۆیان له بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی كوردستان دووپات كردووه‌ته‌وه.