ڕۆژیچوارشەممە١٧یگەلاوێژ،گرتەویدیۆیەکسەبارەتبەهەڵسوکەوتیتوندوتیژیهێزەئینتیزامییەکانلەدژیتازەلاوێکیئەفغانستانیلەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندابڵاوکرایەوە. ئەو مەئموورانە بەپێی فەرمانی بەرپرسانی سەرەوەتر، سەرقاڵی “کۆکردنەوەی” ئەفغانییەکان لە ئابسەردی داماوەند بوون. بە پێی ڕاپۆرتەکان، هێزەکانی ڕێژیم تازەلاوێکی تەمەن ١٥ ساڵان کە کێشەی بینین و بیستنی هەیە، دەخەنە ژێر چاوەدێری و دەسبەسەری دەکەن. ئەو تازەلاوە کە ناوی مێهدییە و دەیهەوێ بچێت بۆسەر کار، هەوڵدەدات بۆ مەئموورەکانی ڕوون بکاتەوە کە کارتی سەرژمێری فەرمی هەیە. بەڵام لەبری ئەوەی گوێ لە قسەکانی بگرن، بەشێوەیەکی وەحشیانە دەیخەنە سەر زەوی. یەکێک لە مەئموورەکان هاوشێوەی پۆلیسەکانی ئەمریکا ئەژنۆی دەخاتە سەر ملی مێهدی و گوشاری دەدات. لە کاتێکدا مێهدی لەژێر چۆکی ئەو مەئموورەدا دەپاڕێتەوە کە ئەزیەت و ئازاری نەدات، مەئموورێکی دیکە قاچی ناوبراو دەگرێت. چەند ژن کە لە شوێنی ڕووداوەکە بوون و لەوانە دایکی مێهدیش هەوڵی ڕزگارکردنی ئەو تازەلاوە دەدەن. مەئموورەکان بەردەبنە گیانی دایکی مێهدی و لێی دەدەن. هەندێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە دروستی وێڕای ئاماژە بەم دیمەنە، هەڵسووکەوتی پۆلیسی ڕەگەزپەرستی ئەمریکایان کاتی کوشتنی جۆرج فلۆید لە ساڵی ٢٠٢٠دا وەبیر هێنایەوە و نووسیویان، کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئەو ساڵە بەشێوەیەکی ڕیاکارانە هەوڵیان دا خۆیان وەک بەرگریکاری ستەمدیتووانی ئەمریکا پیشان بدەن. بەڵام ئەو بەڵایەی کە ڕژێم و خاوەنکارەکان لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا بەسەر کرێکارانی ژن و پیاوی ئەفغانیاندا هێنابوو، ئیمکانی ئەو ڕیکارارییەی لێ سەندنەوە.
هاوکاتلەگەڵبڵاوبوونەوەیویدیۆیئەوڕووداوە،فەرماندەیهێزەئینتیزامییەکانیڕێژیمڕایگەیاندبووکە “سیاسەت و بەرنامەی دەوڵەت ئەوەیە کە سەرجەم ئەو کەسانەی کە بە نایاسایی لە ئێران دەژین بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکەیان“. پێشتریش ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی سێزدەهەم، وێڕای ئاماژە بە ڕادەستکردنی پڕۆژەیاسایەک بە پەرلەمان بەمەبەستی “بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ کەسانی نایاسایی“، وتبووی کە ” کەسانی نایاسایی دەبێ بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان“.
ئەفغانییەکان کە زۆرترین ژمارەی کۆچبەران لە ئێران پێکدەهێنن، هەرگیز وەک پەنابەر لەلایەن حکوومەتەوە وەرنەگیراون. دەوڵەت مافی نیشتەجێبوونی ئەوانی لە لانیکەم ١٩ پارێزگا قەدەغە کردووە و ناچاری کردوون کە لە دژوارترین هەلومەرجدا شان بدەنەبەر سەختترین کارەکان بۆ ئەوەی بژێوی ژیانیان دابین بکەن. ڕۆژی ١٦ی گهلاوێژ لە پارێزگای ئەلبۆرزیش، ڕاگەیەندرا کە کەسانی بێ مۆڵەت بۆیان نییە لەو جوگرافیایەدا بژین و کار بکەن. بەڕێوەبەری گشتی کاروباری کۆچبەرانی ئوستانداری ئەلبۆرز لەمبارەیەوە ڕایگەیاند کە پلانێک لەلایەن ڕێکخراوی میللی کۆچبەرانەوە بەمەبەستی ڕاکێشانی سەرچاوە داراییە بچووکەکانی هاووڵاتییانی بیانی، کەوتە بواری جێبەجێ کردنەوە کە ئەگەر هەر کەسێکی بیانی بیەوێت لەناو ئێراندا بمێنێتەوە، دەبێت خۆی و سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەکەی بیمە بکات و بڕی ١٠٠ ملیۆن تمەن وەک بارمتە لە بانکی میللی دابنێت. بەم شێوەیە دەردەکەوێت کە کۆچبەرە نایاساییەکان، نەک هەر خاوەنانی سەروەت و سامان نین، بەڵکوو ئەو کرێکارە هەژارانەن کە نەیانتوانیوە خۆیان بیمە بکەن و بڕی سەد ملیۆن تمەن لە بانکی میللی دابنێن.
ڕۆژنامەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێم لەم ڕۆژانەدا بەبێ ئەوەی بچوکترین ئاماژە بە ئەگەری شکانی ملی ئەو تازەلاوە ئەفغانییە بکەن، کۆمەڵێک تۆمەتی هەڵبەستراو و ناڕەوایان لە دژی کۆچبەرانی ئەفغانی بڵاوکردووەتەوە. بەڵام ژنان و پیاوان و منداڵی ئەو کۆچبەرانە لە زومرەی ئەو کرێکارانەن کە شەو و ڕۆژ بە کەمترین حەقدەست و بێبەشبوون لە هەر چەشنە مافێکی یاسایی و کرێکاریی، زۆربەیان بە تایبەت لە شاری تاران خەریکی کاری پڕمەترسی و تاقەت پروکێنی وەک بیر هەڵکەندن و کار لەناو بینا کۆن و مەترسیدارەکاندان. ستەمێکی کە لە کرێکارانی کۆچبەری ئەفغانستانی دەکرێت، درێژەی ئەو زوڵم و ستەمە کارەساتبارەیە کە ماوەی ٤٥ ساڵە لەلایەن کۆماری ئیسلامی، خاوەنکارە چاوچنۆک و ناسیۆنالیستە ڕەگەزپەرستەکانەوە بەرامبەریان دەکرێت. گەنجانی ئەفغانستان تەنیا هێزێکی کاری هەرزان نەبوون بۆ خاوەنکارە چاوچنۆکەکان، بەڵکوو ئەوان لە مەیدانەکانی شەڕی ئێران و عێراق و شەڕی سوریاشدا گۆشتی دەمی تۆپی سیاسەتە دژە مرۆییەکانی ڕژێم بوون. ڕێژیم جگە لە هەوڵی دووبارە بۆ وەرگرتنی پارەیەکی زیاتر لە ڕێکخراوی کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەشی کاروباری کۆچبەران، دەیەوێت سەربازگیریش بکات بۆ هێزە بە وەکالەتەکانی. ئەو گەنجانەی کە گەڕانەوەیان بۆ ئەفغانستانی ژێر دەسەڵاتی تاڵیبان، یەکسانە لەگەڵ مەرگ، لەوانەیە ئاسانتر بکەونە ژێر کاریگەری هەڕەشە و تەماع وەبەرنانی هێزەکانی سپا و ڕەوانەی ئەو ناوەندانە دەکرێن کە لەلایەن سپای قودسەوە بۆیان دیاری دەکرێت.
واقعییەت ئەوەیە کە چارەنووسی کۆچبەرانی ئەفغانستان لە ئێران لە زۆر ڕووەوە بەستراوەتەوە بە چارەنووسی خەڵکی ئەم وڵاتەوە. کرێکارانی ئەفغانستانی، لەگەڵ کرێکارانی ئێران هاوچین و هاوچارەنووسن. هەردووکیان لەژێر دەسەڵاتی ڕەشی دوو ڕژێمی دڕەندەی ئیسلامیدا دەژین. هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکان بەردەوام پشتیوان و لایەنگری کۆچبەران بوون و بە شێوەی جۆراوجۆر بەرگریان لە کرێکارانی کۆچبەری ئەفغانستان کردووە. ئەوان وێڕای ئیدانەکردنی هەڵسوکەوتی خاوەنکاران و دەوڵەتی ئیسلامی، لەم پێوەندییەدا لە ئاست لەقاودانی بۆرژوازی بەرەی ڕاستی ئۆپۆزسیۆنیش کە بە کردەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە پەنابەرانی ئەفغانستان هاو هەڵوێست بوون، کەمتەرخەم نەبوون. لەو هەلومەرجەی ئێستادا، کە ئەم خەڵکە ئازارچێشتووە بەم شێوەیە هێرشیان دەکرێتەسەر و بەرپرسان و ڕاگەیەنەرە بەکرێگیراوەکانی ڕێژیم خەریکی ئاژیتاسیۆنن لە دژی ئەوان، دەبێ چالاکانە تر لە هەمیشە بەرگریکرییان لێ بکرێت. پێویستە لە هەر شوێنێک هێرشیان دەکرێتە سەر، چالاکانە لەدژی هێرشبەران هەڵوێست بگیرێ و بەرپەرچ بدرێنەوە. کارێکی کە ژنان بۆ بەرگریکردن لە مێهدی، ئەو تازەلاوە بەدیل گیراوە ئەفغانییە و لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە هەڵسوکەوتی وەحشیانەی مەئموورە هێرشبەرەکان کردیان.