ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، ئازادیخوازان دیواری زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان و ئێرانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند و بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و چالاكانی كرێكاری له چه‌ند په‌یامدا خوازیای بایكۆتی سه‌رانسه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كان بوون.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕ له شاره‌كانی كوردستان و ئێران دیواره‌كانیان به دورشمی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، ده‌نگ ناده‌ین” و “شۆڕشی درێژه‌ی هه‌یه” نه‌خشاندووه و پۆسته‌ری نوێنه‌رانی ڕژیمیان سووتاندووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “ماریا مه‌حموودی” هاوسه‌ری هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” كه له مانگی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ هاوڕێ له‌گه‌ڵ “موحسن مه‌زڵووم”، “پژمان فاتحی” و “وه‌فا ئازه‌ربار” له‌سێداره دران، له په‌یامێكی ویدیۆیی دا داوای له خه‌ڵك كرد نه‌چنه پای سندووقه‌كانی ده‌نگدان، “گه‌وهه‌ر عشقی” دایكی “سه‌تار به‌هه‌شتی” له په‌یامێكدا داوای له خه‌ڵكی ئێران كرد جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌بیر نه‌كه‌ن و ڕۆژی ده‌نگدان له ماڵه‌وه بمێێننهوه، “ئه‌فسوون نه‌جه‌فی” خۆشكی “حه‌دیس نه‌جه‌فی” له په‌یامێكدا خوازیاری پشتویانی له بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان بوو و “بێهنام ئیبراهیم زاده” چالاكی كرێكاری له په‌یامێكدا وتی: ده‌نگ نه‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئازادانه ههبووایێت به دڵنیاییه‌وه خه‌ڵك به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیان محاكمه ده‌كرد.