95
سێ ئەندامی بنەماڵەی “حەسەن واژی” چالاکی سیاسیی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە و هەڕەشەکران، ئازاد کراون.
ڕۆژی دووشەممە ٨ی گەلاوێژ، هێزەکانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات کە لە تارانەوە هاتبوونە پیرانشار، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “حەسەن واژی” كه‌سایه‌تی ئایینی و سیاسی خه‌ڵكی ئه‌و شاره و هاوژینه‌كه‌یان به ناوی “فاتمه پایمه‌رد” له‌گه‌ڵ براكه‌ی و كوڕه‌كه‌ی به ناوه‌كانی “جه‌ماله‌دین واژی” و “عه‌بدۆلحه‌مید واژی” به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. شایانی باسه كه مامۆستا “حه‌سه‌ن واژی” چەند ساڵ له‌وه‌به‌ر بەهۆی زەخت و گوشاری ناوەندە ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم زێدی خۆی بەجێهێشت و ئێستا لە هەرێمی کوردستان دەژیت.